دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی - NRT

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-04
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی - NRT
میدیا و ڕۆژنامەگەری

NRT

دوانگەی سەرەکیی سەرجەم بەرھەمەکانی دامەزراوەی میدیایی نالیایە کە لە ساڵی ٢٠١٠دا بەدروشمی "راستگۆیی، ھاوسەنگی، بوێریی" دەستەیەک لە رۆژنامەنووسانی ناحزبیی سەربەخۆ لە کارنامە و ئایدۆلۆژیایەکی دیارییکراو کەوتنە کارکردن. سەرچاوەی دارایی ئەم دامەزراوەیە لەلایەن کۆمپانیای وەبەرھێنانی نالیاوە دابیندەکرێت بەمەبەستی گواستنەوەی زانیاریی و ھەواڵ و رووماڵکردنی رووداوە جۆربەجۆرەکان بەشێوەیەکی پیشەیی ستاندارد. بێجگە لە ئۆفیسە سەرەکییەکەی لە شاری سلێمانی، دامەزراوەی میدیایی نالیا لە سەرجەم شارەکانی ھەرێمی کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق ئۆفیسی ھەیە. ئەم دامەزراوەیە لەمانەی خوارەوە پێکدێت:

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی

دوانگەیەکی سەرەکیی ئەلیکترۆنییە لە شەش ماڵپەر و دوو ئەپڵیکەیشن پێکھاتووە و بەزمانەکانی کوردی (سۆرانی، بادینی، لاتینی) و عەرەبیی و ئینگلیزیی پەخشدەکات و لە ساڵی ٢٠١١دا دامەزراوە.

ئێن ئاڕ تی یەک

کەناڵێکی ھەواڵیی سیاسییە و لە ساڵی ٢٠١٠دا دامەزراوە.

ئێن ئاڕ تی دوو

کەناڵێکی خۆشباریی (ترفیھیة) و لە ساڵی ٢٠١٢دا دامەزراوە.

نالیا ئێف ئێم

رادیۆیەکی گشتیی تایبەت بە گۆرانیی و میوزیکە و لە ساڵی ٢٠١٠دا دامەزراوە.

ئەکادیمیای میدیایی نالیا

نێوەندێکی پەروەردەیی تایبەت بە راھێنان و پێگەیاندنی کادری راگەیاندن و رۆژنامەوانییە و لە ساڵی ٢٠١٥دا دامەزراوە.

پام میدیا

کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنان و دابەشکردنی ریکلامی بازرگانیییە و لەساڵی ٢٠١٤دا دامەزراوە.

ئێن ئاڕ تی عەرەبی

وەک کەناڵێکی ھەواڵیی سیاسیی بە زمانی عەرەبیی لە ساڵی ٢٠١٦دا دامەزرا، بەڵام بەھۆی قەیرانی داراییەوە لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٨دا لە پەخشکردن وەستا.


سەرچاوەکان